
خانۆ: تێکەڵەیەک لە میراتی شاخەکان و هەنگاونانی زانستی
لە دڵی چیاکانی کوردستانەوە بۆ لوتکەی جیهانی ڕاو
چیرۆکی براندی خانۆ (XANO)
لە گوندێکی کوردستانەوە دەستی پێکرد. لەو شوێنەی کە ئارامیی شاخ و دەنگی شەقەی باڵی کەو، یەکەم مامۆستای خانۆ بوون. خانۆ لەناو سروشتێکدا گەورە بوو کە هەمیشە هەستی بە لێدانی دڵی ئاژەڵ و باڵندەکان دەکرد.
باپیری خانۆ و کەو؛ گۆڕینی ئاراستەی ڕاو
باپیری خانۆ، کە ڕاوچییەکی دێرین و بەناوبانگی ناوچەکە بوو، هەمیشە بە چیرۆکەکانی دەربارەی دەنگخۆشی و جوانیی کەو، خولیای خانۆی بۆ ئەم باڵندە نیشتمانییە دەبزواند. بەڵام کاتێک خانۆ گەورە بوو، بڕیارێکی مێژوویی دا:
“چیتر ڕاو بۆ کوشتن نەبێت!”
خانۆ تێگەیشت کە چێژی ڕاستەقینەی ڕاو لە “کوشتن”دا نییە، بەڵکو لە نزیکبوونەوە و بیستنی دەنگی زیندووی سروشتدایە. لێرەوە بڕیاریدا ئاراستەی ڕاوچییان بگۆڕێت؛ لە جیاتی چەک، داو و قەفەزیان بۆ دابین بکات تاوەکو سروشت بە زیندوویی بمێنێتەوە.
زانست لە خزمەت سروشتدا
هەرچەندە ڕێڕەوی ژیانی خانۆ بەرەو زانکۆ و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە “بواری بەنج” (Anesthesia)
ڕۆیشت
، بەڵام ئەم زانستە تەنها وەک پیشەیەک نەمایەوە. خانۆ ئەو وردبینییە پزیشکی و زانستییەی کە لە زانکۆ فێری ببوو، بەکاریهێنا بۆ دیزاینکردنی باشترین و دەگمەنترین پێداویستییەکانی ڕاو و شاخەوانی.
ئەمڕۆ؛ پێشەنگ لە ناوچەکەدا
ئەمڕۆ “براندی خانۆ” تەنها ناوێک نییە، بەڵکو مەرجەعێکی متمانەپێکراوە لە سەرتاسەری عێراق، تورکیا، ئێران و سوریا. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی باشترین و دەگمەنترین کەرەستەکانی شاخەوانی و ڕاو دابین بکەین، بە جۆرێک کە چێژ و سەلامەتی و پاراستنی ژینگە بەیەکەوە کۆبکەینەوە.
خانۆ بەردەوامە لە گەڕان بەدوای باشترینەکاندا، بۆ ئەوەی تۆش ببیتە بەشێک لە جوانییەکانی سروشت.

خانۆ لەهەر کوێیەک بێت ، دڵی لای ئارامی ناو سروشتە